خوای گەورە دەفەرموێت: (فَإِذَا فَرَغْتَ فَانْصَبْ)، واتا هەر کاتێک لە ئەرکی بەندەیی و فەرمانبەری خوا دەرفەتت پەیدا کرد، بە هەوڵ و شادی ئامادەی دەست پێکردن بە تێکۆشان و سەختی دە ئەرکی کەسێکی دیکە بە؛ چونکە ئێمە بەوە زیندووینە کە ئارام نەگرین، بەمجۆرە تەواوی ژیانی مرۆڤی موسڵمان هەڵگری فەرمانبەری و بەجێ هێنانی بەندەیی بێگەردانە بۆ خوایە. هەر رۆژ و بە درێژایی ساڵ، مرۆڤی ئیماندار خەریکی نوێژ و ڕۆژوو و حەج و زیکر کردنە، دەرکەوتنی گوێڕایەڵی خوا دە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بە پان‌و‌به‌رینی و ڕەنگاوڕەنگێکی زۆر ئاشکراتر دەبێت تا ئەمەکە موسڵمانان دە کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا بەرەوپیری کۆڵەکەیێکی دیکە لە کۆڵەکەکانی ئیسلام واتا حەج دەڕۆن، کە بە مانگی (شوال) دەست پێدەکات و بە مانگی (ذی‌الحجە) تەواو دەبێت. 

لە گرینگترین بەندەیێکان دە مانگی ڕەمەزاندا بانگهێشت کردنی گشتی خەڵکی بۆلای خوای گەورە کە پاداش و قازانجی وی لە بازنەی تاک تێدەپەڕێ و کۆمەڵگاش دادەگرێت و دەبێتە ھۆی پاداشتی دووبەرابەر بۆ بانگهێشکار.

هۆکاری ئەو خێرە دووبەرابەرە، یەک جار لەبەر هەستانی تاکی دە بەجێ هێنانی بەندەیی و بارێکی دی لەبەر ڕێنوێنی و ڕێ نیشان دانی خەڵکی بۆلای کاری چاکە، کە پاداشتی ئەو دە مانگی ڕەمەزاندا زۆر و زۆرتر دەبێت. بەڵام چ ڕۆ دەدات کە ئەو هەموو هێزە و ئامادەبوونی بەربڵاو بەگشتی بە ڕاگەیاندنی جەژنی ڕەمەزان بەڕواڵەتی گشتی دادەمرکێ و یا بەڕواڵەتی نهێنی و نادیار دەبێت؟

هەروەها ئەوە ڕەچاو دەکەین کە بە تەواو بووونی ڕەمەزان ڕۆڵی بانگهێشت کارانیش دە بانگهێشتی خەڵکیدا بە شێوەی بەربڵاوی کەم دەبێتەوە و شوێنەوارێک لە ئامادەبوونی ئەوان وەکوو ڕەمەزان دە نێو خەڵکیدا نابینرێت و ئەو ئامادە نەبوونە لەناکاوە کاریگەرێکی نەرێنی لەسەر خەڵکی هەیە و هێندێ جار شیکارییەکانی نەشیاو لەبارەی ئەواندا بەکاردەهێنن؛ به نموونە، وێچواندنی ئەوان بە بەندکراوانێک کە لە بەندیخانە ڕزگار بوونە.

دە حاڵێکدا کە شیاوە بابەتەکان بە پێچەوانە دەبوون و کردەوە باشەکانی ڕەمەزان لە دوای ویشدا وەرگیراو لە باشییەکانی چاکتر و زیاتر دەبوو؛ چونکە کەسێک کە چێژی شیرینی عیبادەتەکانی ڕەمەزانی تام کردووە پێویستە سەرەڕای ئاگاداری لەسەر کردەوەکانی بێگەردانە، هەوڵ بدات لەسەر وی زیاد بکات و دە ڕێگەی بانگهێشت و هان دانی زیاتری خەڵکی بۆلای بەندەیی خۆڕاگرت.

هەروەها پێویست و شیاوی ژیانی مرۆڤی بانگهێشتکار ئەوەیە کە بانگهێشت بۆلای خوای گەورە هەموو لایەنەکانی ژیانی دەگرێتەوە و هەر چرکەیەک و هەر شوێنێک بە دەرفەتێک بۆ بەجێ هێنانی واجبی بانگهێشت بگۆڕێت.

هەروەها هۆکارەکان و بوارەکانی تایبەتیش هەیە کە دەبنە ھۆی یارمەتی بە گەشە کردن و خۆشحاڵی چالاکییەکانی بانگەشە دە مانگی ڕەمەزاندا کە بە هەندێک لەوان ئاماژە دەکەین: ئامادەیی و ویستی دەروونی و ئیمانی خەڵکی دەو دەرفەتە ڕێزدارەدا بۆ قەبووڵی ئامۆژگاری و زۆرترین سەرنج دانی ئەوان بە بەندەیی خوا، لە نیشانەکانی ئەو ویستنەی خەڵکی کەم بوونەوەی کاتژمێری کار و تایبەت کردن و ئازاد کردنی کاتەکانی ڕەمەزان بە بەندایەتی، دەستوورێک کە لەوانەیە دە ڕەمەزاندا نەبێ ڕەخساو نەبێت.

بە زنجیر بەستنەوەی شەیتان دە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا و نەبوونی چالاکی ئەو وەکوو ڕۆژەکانی دیکەی ساڵ و کەم بوونەوەی ڕۆڵی شەیتان دە سە‌رلێشێواوی‌ خەڵکیدا.

بەندایەتی بە کۆمەڵ و دروستکردنی ململانێ و دلێری لە بەینی خەڵکی دە کاری چاکدا و دەست هەڵگرتن لە کەمتەرخەمی دە کاروباری بەندایەتیدا.

ئامادەیی ڕێکوپێکی داخوازی هەندێک لە خەڵکی و ڕێکخراوەکان و دارێژەری ڕێکوپێک بۆ ئامادەبوونی قوڕئان خوێنان وتاربێژان دە مزگەوتەکاندا و بەرێوەبردنی نوێژەکانی بە کۆمەڵ، هەڵبەت پێویستە بزانین بەندایەتی تەنیا دە ڕۆیشتن بۆ مزگەوتدا کورت نابێتەوە، بەڵکوو مانای بەندایەتی بەربڵاوتر و و کاری دیکەش لەخۆ دەگرێتەوە.

ئەوە شەوقی بەندایەتی و واتایی واجب دەکات کە پێشنیارەکان و و ڕێگەچارەێێک بۆ بەردەوامی ئەو بەندایەتییانە دوای ڕەمەزان بەکاربهێنین، کە هێندێک لەوان باس لێدەکەین:

پێوەندی تاکی و ڕاستەوخۆ لەگەڵ موسڵمانانی ڕەمەزان دە لایەنی هان دان و پێداگری لەسەر گرینگی بەردەوامی بەندایەتی خوا.

هەوڵ دان بۆ ناساندن و پێوەندی شارەزایانەی ئەهلی مزگەوت و بەندایەتی لەگەڵ کەسانێک کە دە بابەتەکانی بەندایەتی تەمبەڵ و کەمتەرخەمن و کەڵک وەرگرتن لە هێز و ئەزموونەکانی ئەو کەسە ناودارانە دە بابەتەکانی بەندایەتی و بانگەشە.

زیندوو کردنەوەی ڕوحی گۆڕایەڵی و بەندایەتی دە مێشکی خەڵکیدا و سەرنج دان بە ئەو دەستوورە کە خوای ڕەمەزان، خوای مانگەکانی دیکەی ساڵیشە.

ناساندنی شەیتان و تەڵە و جێڕاوەکانی بۆ گەندەڵی لەنێوان خەڵکی

کاری به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو بۆ درێژە و بایەخدان بەو كۆبوونه‌وانەی کە له‌نێوان مانگی ڕەمەزاندا بەڕێوە دەچوو، تا دە مانگەکانی دیکەی ساڵیشدا بەڕێوە بچێت.

ده‌ربڕینی لەخۆگری و فێربوونی بەندایەتی بۆ خەڵکی و سەرنج دان بەو دەستوورە کە تەواوی کارە بەسوودەکان ئەگەر بە مەبەستێکی بێگەرد و بۆ ئاوه‌دانی‌ زەوی بەڕێوە بچێت بەندایەتی ئەژمێردرێت، و لە لای خوا پاداشتی دەبێت.

دروست کردنی قافڵەکانی بانگەشە بۆ بانگهێشت و پێوەندی لەگەڵ چینی جیاواز لە خەڵکی لە شوێنێک کە ئامادە بوونی بانگهێشت کاران لەو شوێنانە کەم ڕەنگە.

داڕشتن و ئامادە کردنی بەرنامەکانی بەندایەتی و سەبارەت بە لێپرسینەوەی نەفس، و بڵاوکردنەوەی ئەوان لە بەینی خەڵکی کە دە داهێنانی ئەو بەرنامانە و خشتەکان؛ بەردەوامی خوێندنەوەی قورئان و پارێزگای لە نوێژ و ڕۆژووی سوننەت و خێر کردن لە‌بە‌رچاو گیرابێت.

نووسه‌ر: د. ڕه‌مه‌زان فه‌وزی به‌دینی

وه‌رگێڕ بۆ فارسی: مه‌حموود كه‌ریمی

وه‌رگێڕ بۆ كوردی: لاله‌ مه‌یهه‌ن‌پوور